گوڵانه‌ی قاڵقاڵی

وێبلاگی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی گوڵانه‌

گوڵانه‌ی قاڵقاڵی

وێبلاگی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی گوڵانه‌

"بۆ یەکەمجار لە قوتابخانەیەکی سەقز،وانەی زمانی کوردی دەوترێتەوە"+دانلود این کتاب

 

"بۆ یەکەمجار لە قوتابخانەیەکی سەقز،وانەی زمانی کوردی دەوترێتەوە"  

 

زۆر به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمە‌ی 1393ی هه‌تاوی،حەفتەیەک پاش ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک،کتێبی "وانەی کوردی" لە قوتابخانەی(سەلاحەددینی ئەییووبی)لە شاری سەقز،بە بەشداری مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە پەردەی لەسەر لادرا. کتێبی وانەی کوردی،کە به‌ قوتابیانی قۆناغی ناوەندی(متوسطه‌ی اول) قوتابخانەی سەلاحەددینی ئەییووبی دەوترێتەوە،لەلایەن گرووپی "ئه‌ده‌بییات و زمانی فارسی" سه‌قزه‌وه‌ ئامادە کراوە.

محەممەد عیرفان پارسا،عەبدولخالق ڕەحمانی(شەیدا)،ئەمیر حەبیبی، مەحموود کەرەمی(نەوا)، زاهید ئارمی و ئەنوەر برقی،دەستەی نووسەرانی ئەو پەرتووکە کوردییەن.

له ‌پێشه‌کی کتێبه‌که‌دا هاتووه‌ «هیوادارین ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ چکۆله‌یه‌‌ له‌لایه‌که‌وه‌ باریکه‌ ڕێگایه‌ک بێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانمان پێیدا بگه‌نه‌ ناو باغی شیرین ‌و ڕه‌نگینی فه‌رهه‌نگ ‌و ئه‌ده‌بی زیندووی کوردی و تاموچێژێکی زۆرتر له‌خوێندن وه‌ربگرن ‌و له ‌لایه‌کی‌تریشه‌وه‌ ده‌روویه‌ک بێت بۆ ناساندنی باشتری شوناسی خۆیان».  

 

 

دۆستان ده‌توانن ئه‌م کتێبه‌ لێره‌دا دانلۆد بکه‌ن 

 

      له‌تیف سوڵتانی

نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.