گوڵانه‌ی قاڵقاڵی

وێبلاگی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی گوڵانه‌

گوڵانه‌ی قاڵقاڵی

وێبلاگی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی گوڵانه‌

نه‌فسی ئه‌مماره‌ !

 

کاک ناسری حەقیقی- کوڕی مامۆستا حه‌قێقی- تەفسیری مامۆستا حەقیقی دەگێڕێتەوە لە بابەت "نەفسی ئەممارە". دەڵێ:
ڕۆژێک له ‌خزمه‌ت مامۆستا حه‌قیقی له‌کۆڕێکی خۆمانه ‌بووین باس باسی شێعر و ئه‌ده‌ب بوو
تا باس هاته‌ سه‌ر نه‌فسی ئه‌مماره‌، یه‌کێک له‌نێو کۆڕه‌که ‌-که‌مامۆستا ده‌یزانی خوێنده‌واریی که‌مه‌ هه‌ڵیدایه‌و پرسی: ئه‌رێ مامۆستا نه‌فسی ئه‌مماره ‌چییه‌
‌؟
مامۆستا ته‌مه‌شای کرد ئه‌وه‌ی بۆ حاڵی نابێ. ئیشاره‌یه‌کی به‌لای خواره‌وه‌ی کرد و فه‌رمووی نه‌فسی ئه‌مماره‌ نه‌فسی ئه‌م ماره‌یه‌! وێکڕا هه‌موو له‌پێکه‌نینیان دا و ئه‌و براده‌ره‌ش گوتی وه‌ڵڵاهی که‌س تا ئێستا واچاکی حاڵی نه‌کردبووم هه‌ر ده‌مگوت داخوا نه‌فسی ئه‌مماره‌ چی بێ؟‌

گڵێنەم هەر لە ناو کڵدایە

وتەی من قەت نەبوو بەجوانیی دەرچێ 


گڵێنەم هەر لە ناو کڵدایە دەشکێ 


ئەوەندەم داخ لە دڵدایە، وتارم، 


لە دڵ تا دێتە سەرزارم، دەسووتێ. 

                                             هێدی