گوڵانه‌ی قاڵقاڵی

وێبلاگی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی گوڵانه‌

گوڵانه‌ی قاڵقاڵی

وێبلاگی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی گوڵانه‌

نه‌فسی ئه‌مماره‌ !

 

کاک ناسری حەقیقی- کوڕی مامۆستا حه‌قێقی- تەفسیری مامۆستا حەقیقی دەگێڕێتەوە لە بابەت "نەفسی ئەممارە". دەڵێ:
ڕۆژێک له ‌خزمه‌ت مامۆستا حه‌قیقی له‌کۆڕێکی خۆمانه ‌بووین باس باسی شێعر و ئه‌ده‌ب بوو
تا باس هاته‌ سه‌ر نه‌فسی ئه‌مماره‌، یه‌کێک له‌نێو کۆڕه‌که ‌-که‌مامۆستا ده‌یزانی خوێنده‌واریی که‌مه‌ هه‌ڵیدایه‌و پرسی: ئه‌رێ مامۆستا نه‌فسی ئه‌مماره ‌چییه‌
‌؟
مامۆستا ته‌مه‌شای کرد ئه‌وه‌ی بۆ حاڵی نابێ. ئیشاره‌یه‌کی به‌لای خواره‌وه‌ی کرد و فه‌رمووی نه‌فسی ئه‌مماره‌ نه‌فسی ئه‌م ماره‌یه‌! وێکڕا هه‌موو له‌پێکه‌نینیان دا و ئه‌و براده‌ره‌ش گوتی وه‌ڵڵاهی که‌س تا ئێستا واچاکی حاڵی نه‌کردبووم هه‌ر ده‌مگوت داخوا نه‌فسی ئه‌مماره‌ چی بێ؟‌

نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.