لێکدانه‌وه‌ی دیارده زمانییه‌کانی چاند و زمانی دایکیی، له خوسره‌و و شیرین و حه‌وت‌په‌یکه‌ری نیزامی گهنجهویدا "
(وشه و ده‌سته‌واژه و په‌نده کوردییه‌کانی نێو خوسره‌و و شیرین و حه‌وت‌په‌یکه‌ری نیزامی گه‌نجه‌وی)
دوکتۆر سەیید ئەحمەد پارسا
وەرگێڕ لە فارسییەوە: له‌تیف سوڵتانی
letifkurd@gmail.com
به‌کورتی (چکیدە):
بێگومان ده‌زانین که "جەمالەددین ئەبوومحەممەد ئەلیاس بن یووسف" ناسراو به نیزامی گه‌نجه‌یی شاعیری سه‌ده‌ی شه‌شی کۆچی(دوازده‌ی زایینی) له کهڵهشاعیران و ئه‌ستوونده‌کانی ئه‌ده‌بی کۆن و کلاسیکی فارسییه؛ که به پێشه‌نگی چیرۆک‌نووسیی له وێژه‌ی فارسیشدا ناوی ده‌رکردووه؛ به سه‌رنجدان به کورد بوونی دایکی نیزامی، ئه‌م پرسیاره قوت ده‌بێته‌وه، ئه‌م کورد بوونه‌ی دایکی نیزامی چ ڕه‌نگدانه‌وه و ده‌ورێکی تۆکمەی له‌سه‌ر زمان و شێعر و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و داناوە؟ ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م تۆژینه‌وه‌یه، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که لەم مژارە، واتە پەیڤ و وشه و ده‌سته‌واژه کوردییه‌کانی دووتوێی دوو کتێبی به‌ناوبانگی شیرین و خوسره‌و و حه‌وت‌په‌یکه‌ری نیزامی.
بۆیه هێژا دوکتۆر سه‌یید ئه‌حمه‌د پارسا مامۆستای وێژه‌ی فارسی "زانستگای کوردستان"ی پارێزگای سنه له وتارێکی به‌پێز و تێروته‌سه‌لی به‌ڵگه‌داری زانستیدا که به زمانی فارسی نووسیویه‌تی له ژێر ناوی"بررسی و تحلیل جلوههای زبانی فرهنگ مادری در خسرو و شیرین و هفت پیکر نظامی گنجوی" هه‌وڵی داوه به گه‌ڕان و پشکنین له ناواخنی دێڕه شێعرییه‌کانی دوو کتێبی ناو براودا، زۆر وشه و زاراوە و ده‌سته‌واژه و کینایه و په‌ندی پێوه‌ندیدار به بواری زمانی دایکیی نیزامی-کوردی- له‌م دوو کتێبه‌دا ده‌ربێنێت و بیخاته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه؛ له دواییدا به‌م ئه‌نجامه‌ش گه‌یشتووه که، زمانی دایکیی نیزامی ده‌ورێکی تۆکمە و گرنگی له‌سه‌ر خولقانی ئاسه‌واره‌کانی ئه‌و، نه‌خاسما ئه‌م دوو بەرهەمەی داناوه. منیش میناک ڕێبوارێکی سه‌وداسه‌ری زمان و وێژه‌ی کوردی لێره‌دا دەقاودەق ده‌قی وه‌رگێڕدراوی وتاره‌که ده‌خه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌رانی ڕێزداری کورد. هێڤیدارم ببێتە هۆی ئاوڕدانەوەی مامۆستایانی پایەبەرزی وێژە و زمانی فارسی بەرەو لای زمانی کۆن و ڕەسەنی کوردی.
پێشه‌کی (مقدمە):
شاعیران گۆش و په‌روه‌رده‌کراوانی نێو ئه‌و ئاقار و کۆمه‌ڵگایه‌ن که تێیدا ده‌ژین؛ بۆیه تێڕوانین و هزر و ئاسه‌واره‌کانیان ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌که له تایبه‌تمه‌ندییه چاندی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه. زۆر هۆکاری وه‌کوو: جوگرافیا، هه‌لومه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیارییه‌کانی زاڵی سه‌رده‌م، ڕاده‌ی وشیاری و خوێندەواریی هۆزانڤانان، واقیع و ڕووداوه مێژوویییه‌کان و هتد، ده‌توانێ ده‌ورێکی بەرچاوی له سه‌ر ئه‌ندێشه و ئاوه‌ز و زمانی شاعیران هەبێت. یه‌ک له‌م هۆکاره گرنگانه زمانی دایکیی، واته زمانی زگماکی ئه‌و هۆنهرهیه.
چاند - فه‌رهه‌نگ، کو‌لتوور- به گشتیی، هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه که ئێمه له خه‌ڵکی دیکه‌وه فێری ده‌بین و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر، گشت کرده‌وه ئینسانییه‌کان، ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له فه‌رهه‌نگه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن و له ژێر ده‌سته‌ڵات و کاریگه‌ریی ئه‌و دان. کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگی مرۆڤی، میراتێکی که‌ڤنه که له درێژه‌ی چاخ و سه‌ده‌کاندا له پێشینیانه‌وه بۆ نەهاتووان و له به‌ره‌یه‌که‌وه بۆ به‌ره‌یه‌کی دی گوازراوه‌ته‌وه و هه‌ر ده‌میش له گه‌شه و ئاڵوگۆڕ دایه.
فه‌رهه‌نگ و زمانی دایکیی بە واتای ئه‌و چاند و زمانه‌یه که تاکێک تێیدا له دایک ده‌بێت و هزر و بیر و ئه‌ندێشه و ئاکاره‌کانی له‌وێدا گه‌شه و نەشە ده‌کا و ده‌ژێیته‌وه.( پاشماوه‌ی وتاره‌که له مه‌هابادی 175دا بخوێننه‌وه)